سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: هه‌ر قسه و باسێك سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی به بێ ئاشته‌وایی ناوخۆیی ئه‌رزشی نییه
وێستگه نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ر قسه و باسێك سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی به بێ ئاشته‌وایی ناوخۆیی ئه‌رزشی نییه و كاریگه‌ری نابێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كابینه‌ی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندامانی لقه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند "هه‌ر قسه و باسێك سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆی به بێ ئاشته‌وایی ناوخۆیی ئه‌رزشی نیه و كاریگه‌ری نابێت و رێگه‌خۆشكه‌ر نابێت بۆ دانپیانانی نێوده‌وڵه‌تی".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "پێویسته لایه‌نه‌كان كۆكبن له‌سه‌ر یه‌كخستنی نێوماڵی كورد و ئاماده‌سازیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئیقلیمیه‌كان بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی".
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ربارودۆخی عیراق و هه‌رێم و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له دوای نه‌مانی داعش له ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به بارودۆخی یه‌كگرتوو سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ماوه‌یه‌كه ڵمه‌تێكی پلان بۆ داڕێژراو چه‌واشه‌كارانه به‌رامبه‌ر به یه‌كگرتوو ئه‌نجام ده‌درێت، پێویسته ئه‌ندامان و كادرانی یه‌كگرتوو هۆشیارانه ڕوبه‌ڕووی چه‌واشه‌كارییه‌كان ببنه‌وه چونكه ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه شتێكی نوێ نییه و له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خه‌باتی یه‌كگرتوو دا هه‌بون و هه‌ن".
وتیشی: "به‌ڵام نابێت به شێوه‌یه‌ك بێت كه كاریگه‌ری له سه‌ر یه‌كگرتوو هه‌بێت و سه‌رقاڵمان بكات به خۆمانه‌وه".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كگرتوو مێژوویه‌كی پاك و دوور له تێكه‌ڵبوون به گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداره‌یی هه‌یه و پێویسته شانازی پێوه بكه‌ین و ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی خۆمان و به‌رامبه‌ره‌كانمان بگێرین، یه‌كگرتوو بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ت و رووداوه‌كان ته‌رازووی هه‌یه به هه‌ڕه‌مه‌كی مامه‌ڵه ناكات ئه‌مه‌ش خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی یه‌گرتووه".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه "پێویسته له ئێستاوه خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم و عیراق ئاماده بكه‌ین".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان كه‌سایه‌ت و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان كرده‌وه و رونیشیكرده‌وه "هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامی باشی هه‌بووه له داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشتر لێك نزیكی زیاتر".
PM:08:48:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4159
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت