به‌ڤیدیۆ.. کچێک دوای رۆژێك له نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
لانه، كچێكی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌ریی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی بۆ كراوه و دوای رۆژێك له نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
باوكی لانه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كچه‌كه‌ی بردووه‌ته ماڵه‌وه و له‌وێ توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه و به‌په‌له بردویانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له‌وێ دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات باوكی ئه‌و كچه پزیشكه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت.
لانه حه‌سه‌ن له‌دایكبووی ساڵی 1992ه و هاوسه‌رگیریی كردووه و دوو منداڵیشی دوای خۆی جێهێشتووه، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی كه لانه كردوویه‌تی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی بووه، ئه‌گینا هیچ نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی نه‌بووه.
PM:09:18:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 61997
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت