عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: پارتی ھه‌نگاوی نه‌ترس و بێ ده‌ربه‌ست ده‌نێت
وێستگه نیوز –
هه‌ڵسووڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌نگاوی نه‌ترس و بێ ده‌ربه‌ست ده‌نێت، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كار وا بڕوات زۆر نابات شه‌ڕی كورد به كورد رووده‌دات.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "پارتی بێ باكانه ھه‌نگاو ده‌نێت و پێ ده‌نێت به كه‌له‌ی سه‌ری ھه‌ر تاكێكی كورددا".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ده‌ڵێت: "ئه‌م بێ منه‌تی و نه‌ترسیه‌ی پارتی له به‌ھێزی و له خۆ ڕادیتنی خۆیه‌وه نیه، به‌ڵكو له ته‌جروبه‌ی ڕابردوو و ئێستای بێ ئیراده‌یی بڕیاردان و لاوازی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ھێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر و تێنه‌گه‌یشتویی خه‌ڵكه‌وه‌یه".
ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕان هۆشداری داوه له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات زۆر نابات شه‌ڕی كورد به كورد له باكور، قه‌ندیل، رۆژئاوا و شه‌نگال رووده‌دات و ھه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ناوم ھێناوه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ھه‌ولێر و دھۆك و به‌شه كوردیه‌كه‌ی موسڵیش له كوردستانی باشور ئه‌كه‌ونه ژێر ڕكێفی توركیاوه و له لایه‌ن بارزانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بڕیارێك له ئه‌نقه‌ره ده‌ربچێت تا ھه‌ولێر جێ به جێ ده‌كرێت، چاوی تموحیان له سه‌ر كه‌ركوكیش ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئائه‌مه ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه‌ی بارزانی ئه‌بێت بۆ ئاگاداریتان، ده‌رچون له قوڕگی دوو ئه‌ژدیھای لاواز و بردنمان بۆ ناو قوڕگی ئه‌ژدیھایه‌كی به ھێز".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك نووسیویشیه‌تی: "كاتێك حكومه‌تی عیراقیش بینیتی كه به‌شێك له خاكی وڵات كه‌وتۆته ده‌ستی توركیاوه به سپۆنسه‌ری كورد و كه‌ركوكیش له مه‌ترسیدایه، بێ گومان ئه‌ویش ھه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه و پاراستنی كه‌ركوك ئه‌دات و بڕوایش ناكه‌م بتوانین پێشی پێ بگرین".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وكات به ھه‌موو ھێزه سیاسیه خه‌وتوو بێ ده‌نگه‌كانی تر ته‌نھا سلێمانی-مان به ده‌سته‌وه ده‌مێنێت و ھه‌موویشمان ده‌زانین كه له مێژه‌وه قه‌له‌ڕه‌شێكیش به دیار سلێمانییه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت لێی بنیشێته‌وه، ئه‌ویش ئێرانه".
PM:09:54:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 41797
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت