پێده‌چێت ئه‌كره‌م شه‌ریف بكرێته قایمقامی سه‌یدسادق
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
پێده‌چێت ئه‌كره‌م شه‌ریف جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له پشكی یه‌كێتی بكرێته قایمقامی قه‌زای سه‌یدسادق، قایمقامی سه‌یدسادقیش ده‌ڵێت: ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی وه‌ك ده‌نگۆ بیستووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه یه‌كێتی به‌نیازه له پۆسته حكومییه‌كاندا بیكات، ره‌نگه ئه‌كره‌م شه‌ریف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكرێته قایمقامی سه‌یدسادق".
ئه‌كره‌م شه‌ریف پێشتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوو، بڕیاربوو له رۆژی 25ی ئابی 2016 و له‌چوارچێَوه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناوبراویش بكرێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئاڵوگۆڕی پڕۆسه‌كه، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه پۆسته‌كه درایه ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، دواتریش ئه‌كره‌م شه‌ریف له دادگای كارگێڕی سلێمانی سكاڵای تۆماركرد و دادگاش له رۆژی 20-11-2016 ئه‌و مافه‌ی بۆ گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه نیوز تی: "وه‌ك زانیاریمان هه‌بێت له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه‌وه ناوی ئه‌كره‌م شه‌ریف بۆ پارێزگاری سلێمانی نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ره‌وانه بكات و ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكیش نه‌یه‌ته پێشه‌وه ره‌نگه سێشه‌ممه داهاتوو وه‌ك قایمقام بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
وێستگه نیوز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به زیاد جه‌بار، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كرد، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و زانیارییه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی: "ئێمه هیچ نووسراوێكمان بۆ دیاریكردنی هیچ كه‌سێك بۆ پۆستێكی دیاریكراو نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانین ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گۆڕانكارییه‌كان دروستكراوه هه‌ر ئه‌ركێكمان پێ بسپێرن جێبه‌جێی بكه‌ین".
وێستگه نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌وه زانیاری ده‌ستكه‌وتووه كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه كۆده‌نگی بۆ كاندیدبوونی ئه‌كره‌م شه‌ریف، بۆ قایمقامی سه‌یدسادق هه‌یه، وێستگه نیوز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به ئه‌كره‌م شه‌ریفه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.
دیاری ره‌فیق، قایمقامی سه‌یدسادق كه ماوه‌ی سێ ساڵه له‌و پۆسته‌دایه بۆ گۆڕانكارییه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "بۆ لادانی من و دانانی كاك ئه‌كره‌م شه‌ریف ته‌نها وه‌ك ده‌نگۆ بیستوومه، ئه‌گینا له‌لایه‌ن حكومه‌ت و حزبه‌وه بڕیاری ره‌سمیم پێنه‌گه‌یشتووه".
ناوبراو وتیشی: "پێشنیازی پۆستێكی دیكه‌م بۆ كراوه، به‌ڵام ره‌تمكردووه‌ته‌وه و ره‌نگه نه‌توانم ئێستا ئاشكرای بكه‌م".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی گۆڕینی قایمقامی سه‌یدسادق، شه‌وی رابردوو عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كه بۆ "شكاندنی شه‌خسی ئه‌وه، قبوڵی ناكات".
سه‌راوی رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر بڕیاره گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی حزب و حكومه‌ت بكرێت و به‌و میكانیزمه بێت كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات من به‌و بریاره ده‌سته جه‌معییه رازیم، به‌ڵام له‌لایه‌ن گروپێكی ناو یه‌كێتییه‌وه بێت بۆ شكاندنی شه‌حسی من بێت كه له‌به‌رئه‌وه‌ی قایمقام ئامۆزای منه، بێن بڕیارێكی وه‌ها بده‌ن ئه‌وه دڵنیابن به هیچ جۆرێك پابه‌ندی بڕیارێكی له‌و جۆره نابم و رێگای ئه‌وه‌ش ناده‌ین كه‌س بیه‌وێت ته‌عه‌دامان لێبكات، تا ئێمه یه‌كێتی بین بڕیاری له‌و جۆره قبوڵ ناكه‌ین، چونكه دڵنیابن ئه‌مه جگه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوومان هیچی تر نییه".
PM:04:43:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 34701
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت