روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه نیوز ـ
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی نه‌بوونی توانای مادی و مرۆیی، ته‌نها له سێ سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كارمه‌ندی هه‌یه و له نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان هیچ نووسینگه‌یه‌كیان نییه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه به‌یاسا دامه‌زراوه و كاری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵییه، به‌هۆی نه‌بوونی توانایی مرۆی و ماددی ته‌نیا له هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كارمه‌ندی متفریغی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی واتا ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان هیچ نووسینگه‌مان نیه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی تێدا ئه‌نجام بده‌ین".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "له‌م رۆژانه راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر كاروچالاییه‌كانی ساڵی 2016 بڵاوكرده‌وه له‌و باره‌یه‌وه به پێویستمان زانی ئه‌م چه‌ند خاڵه روون بكه‌ینه‌وه".
له باره‌ی خاڵه‌كانه‌وه هاتووه:
1- گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌كی ترسناك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه به‌بێ جیاوازی له‌شاره‌دێ و قه‌زا و پارێزگاكان، كه‌م و زۆری گه‌نده‌ڵی په‌یوه‌سته به‌زۆری دام و ده‌زگاكا ره‌سمیه‌كان و بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌بۆیان ته‌رخان ده‌كرێت.
واته ئێمه دڵنیاین كه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی لای ئێمه هه‌ن له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی ته‌نها به‌شێكن له‌وه‌ی له‌واقیع دابوونی هه‌یه.
2- ئێمه داتای سه‌رجه‌م زانیاری و داواكان، بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، به‌پێی یاسا هه‌ر زانیاریه‌كمان بۆ بێت ده‌بێـت تۆماری بكه‌ین ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا سه‌رپێچی كارگێریش بێت دوایی پۆڵێن ده‌كرێت و به‌پێی پسپۆڕی ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌كرێـت. زۆر جار له‌سه‌ریه‌ك بابه‌ت چه‌ندین زانیاریمان پێ ده‌گات.
3- سه‌رۆكی ده‌سته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی نه‌كردووه كه گه‌نده‌ڵی زۆرتربێـت له‌وانی تر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" دا كراوه‌ته مانشێتێكی لاوه‌كی به‌ڵكو ته‌نیا داتاكان خراوه‌نه‌ته‌ڕوو به‌پێچه‌وانه‌وه داوای سزایی و هه‌واڵده‌ری له هه‌ولێر له هه‌ندێ قۆناغدا له سلێمانی و ده‌ۆك كه‌متربووه هه‌ندێك جاریش نزیك بوون له‌یه‌كتریه‌وه، ئاماری داوایی هه‌واڵده‌ری و سزایه‌كان له هه‌ر سێ پارێزگاكان بۆ ساڵی 2016 به‌م شێوه‌یه بوو:
داوای هه‌واڵده‌ری داوای سزایی
هه‌ولێر 54 51
سلێمانی 70 70
ده‌ۆك 70 70
داوایی ئیحاله‌كراوه بۆ دادگاكان
هه‌ولێر 9
سلێمانی 10
ده‌ۆك 33
ئێستا ژماره‌ی داوا سزاییه‌كان كه‌ماوه‌ته‌وه‌به‌م شێوه‌یه:
داوایی سزایی
هه‌ولێر 65
سلیمانی 51
ده‌ۆك 22
ده‌شڵێت: "ئه‌و ژمارانه به‌رده‌وام گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت و به‌شێك له داوا سزاییه‌كان له‌پارێزگاكانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه هه‌ولێر به‌و پێیه‌ی پایته‌خته‌و وه‌زاره‌ته‌كانی لێیه به‌پێی پسپۆڕی شوێن هه‌ندێكیان داده‌خرێن به بڕیاری دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكی.
4- به‌نیسبه‌ت هاوكاری ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئه‌و ده‌سته‌یه به‌یاسا دامه‌زاره‌وه‌و به‌پێی هاوكاری دام و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ناتوانێت هیچ ئه‌ركێكی جێبه‌جێ بكات، بۆیه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌سوپاسه‌وه به‌رده‌وام زانیاری و داتایان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بۆ ناردووین له ساڵی رابردوو زیاتر له 100 فایلی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بۆ ناردووین و له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه هاوكارییان كردون تاحكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، داواكاری گشتی، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی، راگه‌یاندنه‌كان هه‌موویان هاوكاربوون له پڕۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی.
PM:05:19:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3333
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت