وه‌زیری دارایی عیراق فه‌رمان بۆ راگرتنی موچه‌ی کەرکوک ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ وه‌زیری دارایی عیراق فه‌رمانی بۆ راگرتنی موچه‌ی كه‌ركوك ده‌ركردووه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری دارایی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی فه‌رمانه‌كه‌ی بۆ راگرتنی پێدانی موچه‌ی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركردووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ نازانن به‌ فه‌رمی هۆكاره‌كه‌ چییه‌ و هه‌وڵیش ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زیری داراییه‌وه‌ بكات تا هۆكاره‌كه‌ بزانن.


PM:08:45:27/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 4441 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت