سلڤستر ستالۆن "ڕۆکی" و سەگە خۆشەویستەکەی.. نیویۆڕک ١٩٧٦


وێستگە نیوز -

کۆتای ساڵی ١٩٧٥ سلڤستر ستالۆن ئیفلاسی کردبوو، بەڵام نەڕووخابوو.. ژمارەی حسابیەکەی تەنها ١٠٦$ تیابوو.. ناچار بوو نزیکترین هاوڕێکەی خۆی "سەگەکەی" بفرۆشێت بە ٥٠$

 "عەسرێکی سارد لەتاو سەرما خۆمکرد بەکتێبخانەیەکی نیویۆڕکدا و بەناچاری کتێبم خوێندەوە، ئیتر لەوەوە مەیلم بۆ خوێندنەوە چوو".

"ماوەیەک دوای ئەوە شەوێک تەماشای یاریەکی بۆکسێنی محەمەد عەلی کڵای و وێپنەرم ئەکرد لەتەلەفیزیۆنەوە، ئیلهامی سیناریۆیەکی دامێ".

ستالۆن.. سەرەتای ١٩٧٦ سیناریۆی فیلمی رۆکی نووسی.. سکرێپتی سیناریۆکەی نمایشکرد بۆ فرۆشتن بەو مەرجەی خۆی ڕۆڵی "ڕۆکی" ببینێت.. کۆمپانیای یـونایتد ئـاڕتیست ئامادەی نیشاندا بۆ کڕینەوەی سیناریۆکە بەڵام بەو مەرجەی ستالۆن خۆی ڕۆڵی ڕۆکی نەبینێت.

"ڕازی نەبووم، وتم دەبێت خۆم ڕۆڵەکە ببینم و پارەی نواندنەکەشم بەجیا بدەنێ".

دواجار کۆمپانیاکەی هۆڵیود ڕازی بوو.. ٣٥٠ هەزار دۆلاری دا بەسیناریۆکەو ٣٥ هەزار دۆلاریش بۆ نواندنەکەی.

دوای ئەوە "3 رۆژ گەڕام تا ئەو کابرایە بدۆزمەوە کەپێش چەند مانگێک سەگەکەم پێفرۆشتبوو، دۆزیمەوە و ١٥٠٠$ دایە، کابرا ڕازی نەبوو، زانی پارەم پێیە.. بۆیە بەناچاری بە ١٥٠٠٠$ کڕیمەوە".

تێبینی یەکەم: فیلمی ڕۆکی بودجەی تێچوونی تەنها ١ ملیۆن دۆلار بوە، بەڵام ٢٢٥ ملیۆن دۆلاری لە١٩٧٦ پەیداکرد و ٣ گرنگترین خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە.

تێبینی دووەم: ستالۆن بەشداری ٤ بەشی تری فیلمی ڕۆکی کردوەو کەتێکرا داهاتیان ١ ملیار دۆلار بووە.

تێبینی سێهەم: ستالۆن سەگەکەی لەفیلمی ڕۆکیدا بەشداری پێکرد.

 ئەم بابەتە لە پەیجی ڕۆژنامەنووس توانا عوسمانەوە وەرگیراوە.


PM:07:55:28/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 5391 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو