حاجی كاروان له‌ جیاتی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی داوای لێبوردن ده‌كات


وێستگه‌ نیوز –

حاجی كاروان په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر داواكه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ داوای كردبوو ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی داوای لێبوردن بكات به‌ ته‌نزه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: كاك هه‌ڵه‌دنی داوای لێبوردن بكه‌، فراكسیۆنی زه‌رد داوائه‌كه‌ن سزابدرێیت؟؟؟ من له‌ جیاتی تۆ داوای لێبوردن ئه‌كه‌م ".

حاجی كاروان له‌ بابه‌تێكدا نووسیویه‌تی‌: "لێمان ببورن بوینه‌ هۆی كوشتنی پێنج هه‌زار كورد له‌شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌زاره‌ها مناڵمان هه‌تیو كرد و ژنمان بێوه‌ژن كرد وجه‌رگی هه‌زاره‌ها دایكمان سوتان".

ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسینه‌كه‌ی‌ حاجی كاروانه‌:

كاك هه‌ڵه‌دنی داوای لێبوردن بكه‌...
فراكسیونی زه‌رد داوائه‌كه‌ن سزابدرێیت؟؟؟
من له‌ جیاتی تۆ داوای لێبوردن ئه‌كه‌م...
لێمان ببورن بیست وحه‌وت ساڵه‌ له‌سه‌ر قوت وگیرفانی میله‌ت خۆمان كرده‌ ملێاردێر و میله‌تش هه‌ژار...
لێمان ببورن بوینه‌ هۆی كوشتنی پێنج هه‌زار كورد له‌شه‌ڕی ناوخو وهه‌زاره‌ها مناڵمان هه‌تیو كرد وژنمان بێوه‌ژن كرد وجه‌رگی هه‌زاره‌ها دایكمان سوتان...
لێمان ببورن ئێمه‌ كه‌لتوری شه‌ڕی براكوژیمان هێنایه‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌پێناو مانی خۆمان هێزی به‌ڕ وبه‌حری عه‌ره‌ب وعه‌جمان هێنا وپه‌لكێشمان كرده‌ ناوخاكی كوردستان...
لێمان ببورن هه‌رچی جاش وموسته‌شاری كوردكوژه‌ كرده‌ لێپرسراو وخانه‌نشیمان كردن...
ببورن ئێمه‌ بوین لاینگرمان فێری غه‌ش كرد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی پیان بڵێن پێغه‌مبه‌رێك نیه‌ ئامۆژگاری كردبێتن له‌غه‌ش نه‌كردن....
ببورن ئێمه‌ بوین بیست و حه‌وت ساڵه‌ خه‌ریكی گه‌نده‌ڵین و حه‌رام ئه‌خۆین...
ببورن ئێمه‌ بوین بستێ ئه‌رزمان نه‌هێشت داگیری نه‌كه‌ین و له‌سه‌رخۆمان تاپۆی نه‌كه‌ین...
كۆمپانیا نه‌مابه‌شمان نه‌بێ ....
ببورن موچه‌مان بڕین..
بودجه‌مان بڕین...
نیو معاشمان كردن...
ببورن ئێمه‌ ماڵی میله‌تمان به‌تاڵ بردوخۆمان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م میله‌ته‌ داماوه‌ وخه‌بات گێڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردو بانكه‌كانی ئه‌وروپامان پڕ له‌ داهاتی نه‌وتی ئه‌م كوردستان پڕكردوه‌ ...
ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ سزا بدرێت ئه‌وه‌ كاك هه‌ڵه‌دنی نیه‌...
به‌ڵكو ئێوه‌ن.....
والله‌ خیر الحاسبین
حاجی كاروان


PM:09:08:29/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 64829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت