كۆسره‌ت ره‌سوڵ و باڵیۆزی چیك له عیراق كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز ـ
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی چیك له عیراق كۆبووه‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و چیكیان كرد و به گرنگیانزانی په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌یان پێبدرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی ئازاری2017، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی كرد له "یانگ ڤیتشتال" باڵیۆزی كۆماری چیك و "ئیڤا درداكۆڤا" كونسوڵی كۆماری چیك له كوردستان.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چیك كرد‌و به‌گرنگیانزانی په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان بدرێ و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول، كورته‌باسێكی مێژوویی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چیك كرد‌و داوای له وه‌فدی میوان كرد له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده، كشتوكاڵ، خوێندنی باڵا‌و سه‌ربازی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان به گرنگیه‌وه باسیان له رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه كرد‌و هیوایان خواست هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكرێ و دووپاتیشیان كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی باسی له ئاینده‌ی ناوچه‌كه كرد‌و رایگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه باوه‌ڕیان به دیموكراسی هه‌بێت و له‌وه تێبگه‌ن كه گه‌لی كورد گه‌لێكی زوڵملێكراوه‌و ده‌بێت به مافی ره‌وای خۆی بگات.
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی وتیشی: "وه‌ك گه‌لی كورد ده‌مانه‌وێت به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كانمان بده‌ین و به ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا بژین".
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای به‌رزنرخاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به وه‌فدی میوانی راگه‌یاند: رووداوه‌كانی ناوچه‌كه وای نیشان ده‌ده‌ن رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ كۆتایی هاتووه‌و ده‌بێت رێككه‌وتنێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا واژوو بكرێت.
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان وێڕای پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كێشه‌و ناكۆكییه‌كان به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن".
PM:02:47:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2353
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت