باڵیوزی تورکیا لە عیراق: رێز لە ئاڵای كوردستان دەگرین


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا سه‌ردانی فراكسیۆنه‌كه‌یانی كردووه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دژی ئاڵای كوردستان نین و رێزی لێ ده‌گرن.

شوان داودی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی ئازاری 2017 فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێك سه‌ردانی فراكسیۆنی یه‌كێتیان له‌ به‌غدا كردووه‌ كه‌ سنان زرن، جێگری ستافێکی باڵیۆز خانەکە له‌ وه‌فده‌كه‌دا به‌شداربوون.

شوان داودی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆن و ژمارەیەك لە ئەندامانی فراکسیۆنی یه‌كێتی پێشوازیان له‌ باڵیۆز فاتح و وه‌فده‌كه‌ی كردووه‌ و پێکەوە گفتو گۆ لەسەر دوا پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکەو دواگۆرانکارییەکانی کەرکوک کرا.

شوان داودی كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا وتە بێژی فراکسیۆنی یەکێتییه‌، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ باڵیۆزی تورکیا پێی راگەیاندون ئەوان وەک تورکیا دژی ئاڵای کوردستان نین و رێزی لێ دەگرن و پشتیوانیی چارەسەری دەستوری پرسی کەرکوک دەکەن و دەخوازن هاوسەنگی هێز بۆ هەرێمی کوردستان بگەرێتەوە.

 داودی وتیشی: باڵیۆزی تورکیا ئەوەی پێراگەیاندون کە لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان کۆبۆتەوە و داوای لێکردون پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک گەورە نەکەن و هەوڵ بدەن بە گفتوگۆ و بە هێوری بگەنە رێككەوتن.


PM:06:02:30/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 4239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو