له سلێمانی دوكانێكی گۆشت فرۆشی داخرا
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه دوكانێكی گۆشتفرۆشی بازاری بهلهدییهكه داده‌خرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هات كه چه‌ندین جار له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه ئاگاداركراوه‌ته‌وه تا پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بێت.
ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندام له لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یه‌یاند: خاوه‌نه‌كه‌ی گۆشتی به‌ستووی به فرێش فرۆشتووه و سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی گۆشته‌كه‌ش نادیاره و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه.
وتیشی: "پێشتر چه‌ندین جار خاوه‌نه‌كه‌یمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت، دوای پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه‌كانه‌وه به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه بریاری داخستنی درا بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام چاودێری دوكان و بازار و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كات و ئامانجی كاركرنیشان پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاوڵاتیانی شاری سلێمانییه.
PM:12:30:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8085
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت