وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: نازانین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم چه‌نده‌


وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ نەوتی‌ عیراق رایگەیاند، ئەو ژمارانەی‌ حکومەتی‌ هەرێم لە بارەی‌ بەرهەمهێنانی‌ نەوتەوە بڵاویان دەکاتەوە وردنین و وەزارەتەکەشی‌ نازانێت ئاستی‌ بەرهەمهێنانی‌ نەوتی‌ هەرێم چەندە.


عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: "ئەو ژمارانەی‌ کە هەرێمی‌ کوردستان لەبارەی‌ ئاستی‌ بەرهەمهێنانی‌ نەوتەکەی‌ بڵاویان دەکاتەوە ورد نین و جێگەی‌ گومانن".

عاسم جیهاد، بۆ ئێن ئاڕ تی‌ وتیشی‌: "تا ئێستا حکومەتی‌ هەرێم پابەند نەبووە بەو رێککەوتنەی‌ لە نێوان هەولێر و بەغدا ئیمزاکراوە کە هەرێم پابەند دەکات نەوتەکەی‌ رادەستی‌ رێکخراوی‌ سۆمۆ بکات تا لەبەرامبەردا بەشە بودجەی‌ خۆی‌ پێبدرێت".

وتەبێژەکەی‌ وەزارەتی‌ نەوتی‌ عیراق ئەوەشی‌ راگەیاند، بەشداریکردنی‌ عیراق لە رێککەوتنی‌ کەمکردنەوەی‌ ئاستی‌ بەرهەمهێنانی‌ نەوت هاوکاربووە لە بەرزکردنەوەی‌ نرخی‌ نەوت لە بازاڕەکانی‌ جیهاندا.

هەروەها وتیشی‌: "ئەگەر عیراق بەشداریی‌ لەو رێککەوتنەی‌ ئۆپێکدا نەکردایە تا ئێستاش نرخی‌ بەرمیلێک نەوت لەخوار 30 دۆلارەوە دەمایەوە".


PM:06:39:21/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 3393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت