دواین پۆستی فه‌یسبوكی ئه‌و گه‌نجه‌ی له چیای پیره مه‌گرون كه‌وته خواره‌وه‌و گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له چیای پیره مه‌گرون كه‌وته خواره‌وه‌و گیانی له ده‌ستدا، دواین پۆستی له ساڵی 2016دا بووه، كه دانانی وێنه‌یه‌كی خۆی بووه و له‌و كاته‌وه پۆستی نوێی نه‌كردووه.
فه‌رهاد سه‌عدون، كه له دایكبووی ساڵی 1991 بووه‌و خێزانداربوو خه‌ڵكی گوندی قزله‌ری نزیك له سه‌یرانگای مێرگه‌پانه، به وته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌مه‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره رووی له چیای پیره مه‌گرون كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵدێرانه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
فه‌رهاد دواین پۆستی فه‌سبوكی له كۆتایی ساڵی 2016دا بووه، كه دانانی وێنه‌یه‌ك بووه‌و له‌و كاته‌وه هیچ پۆستێكی نوێی نه‌كردووه.
PM:11:56:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 144541
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت