ژنه به‌ساڵاچووه فڕێدراوه‌كه‌ی كه‌ركوك برایه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه‌ی دوێنێ له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری كه‌ركوك فڕێدرا، بردراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی بۆئه‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كانی بۆ ته‌واو بكرێت و له خانه‌ی به‌ساڵاچووان وه‌ربگیرێت.
جوان حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان و منداڵ و خێَزان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه له به‌رده‌م مزگه‌وتی شه‌هیدان له گه‌ڕه‌كی ئازادی فڕێدرابوو، ده‌ركه‌وت كه ژنه‌كه توانای رۆیشتنی نییه و به قسه‌ی خۆشی ده‌ڵێت شێت نییه و فڕێدراوه و پێشتریش كارگوزاری كۆمپانیای نه‌وتی باكور بووه و موچه‌ی هه‌یه.
جوان حه‌سه‌ن وتی "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌دا فڕێیانداوه ناسنامه‌كانیان پێنه‌داوه، به‌ڵام له دوێنێوه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دروست بكرێت، به‌دڵنیاییشه‌وه مزگه‌وته‌كه كامێرای هه‌یه تا بزانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی فڕێیان داوه كێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ناسنامه‌كه‌ی په‌یدا بكرێته‌وه و كه‌سوكاری بدۆزرێته‌وه، چونكه ده‌ڵێت شووی نه‌كردووه و چه‌ندین ساڵێك ماڵێك به‌خێوی ده‌كه‌ن".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان و منداڵ و خێَزان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، دوای وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی بۆ ئه‌و به‌ساڵاچووه، قسه له‌گه‌ڵ خانه‌ی به‌ساڵاچووانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی مه‌رجه یاساییكان، له‌وێ بمێنێته‌وه.
PM:06:38:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 34801
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت