د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدێكی باڵای پارتی كۆبۆوه‌


وێستگه‌ نیوز -
پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی‌ كوردستان كۆبۆوه‌ گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی‌ دواپێشهاته‌كان و پرسی‌ ریفراندۆم كرد.


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ د. رۆژ نوری شاوه‌یس و هۆشیار زێباری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ "له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و كه‌ركوك خرانه‌ به‌رباس له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "هه‌ر له‌و دیداره‌دا باسی پرۆسه‌ی ریفراندۆم كرا كه‌ بڕیاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دا به‌ڕیوه‌بچێت به‌پێی ئه‌و میكانیزم و ئامڕازانه‌ی پارته‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون".


PM:11:40:23/04/2017






ئه‌م بابه‌ته 4917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت