كاتژمێری ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان بایی چه‌نده
وێستگه نیوز ـ
چه‌ند سه‌یره باوكت خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای جیهان بێت و رێگه نه‌دات مۆبایل به‌كاربهێنیت، به‌ڵام بیڵ گه‌یتس، كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفته ئه‌و كاره‌ی كردووه، پێشبینش ناكرێت كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی بایی چه‌ند بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی میره‌ر-ی به‌ریتانی، بیڵ گه‌یتس تائێستا رێگه‌ی نه‌داوه منداڵه‌كانی مۆبایل به‌كار بهێنن و ناشهێڵێت ئه‌و كاره بكه‌ن تا نه‌گه‌نه ته‌مه‌نی 14 ساڵی، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ئه‌و كاته‌شی لێ كه‌مكردوونه‌ته‌وه كه بۆ به‌كارهێنانی مۆبایل له پێش نوستن بۆی ته‌رخان كردوون، له‌كاتی نانخواردنیش مۆبایل به هه‌مموو جۆرێك قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌م ره‌فتاره له‌وانه‌یه بۆ دایك و باوكێك گونجاو بێت كه هه‌ژار بن و پاره‌ی ته‌واویان نه‌بێت بۆ كڕینی مۆبایل بۆ منداڵه‌كانیان، به‌ڵام بۆ یه‌كێكی وه‌ك بیڵ گه‌یتس، كه یه‌كێكه له جه‌مسه‌ره‌كانی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجیا و ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان، شتێكی سه‌یره.
گه‌یتس سێ منداڵی له میلیندا-ی هاوسه‌ری هه‌یه، جێنیفه‌ر گه‌وره‌كه‌یانه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه، روی ته‌مه‌نی 17 ساڵه و فیپی بچوكه‌كه‌یان كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه، وادیاره گه‌یتس دركی به‌وه‌ش كردووه كه گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیا چ رۆڵێكی بینیووه بۆ راكێشانی مرۆڤ و به‌سه‌ربردنی كات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ربۆیه نایه‌وێت منداڵه‌كانی كاته‌كانیان به مۆبایله‌وه بكوژن.
سامانی بیڵ گه‌یست و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 87 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده ژیانێكی ئاسایی ده‌ژی و ته‌نها خه‌رجییه‌كی كه‌م به منداڵه‌كانی ده‌دات و واشی راهێناون له ئیشوكاری ماڵدا هاوكاریی دایكوباوكیان بكه‌ن و خۆشی به جۆرێك ده‌رناخات كه ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی پێوه‌ی دیاریبێت، به‌ڵكو كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی كه له جۆری Casio یه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته ته‌نها 10 دۆلار.
PM:06:02:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 63172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت