به‌ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز –
خانمه گۆرانیبێژ تارا ره‌سوڵ یادی رۆژانی مناڵی ده‌كات و قژی ده‌كات به كه‌زی دوولایی و ده‌یبه‌ستێت.
تارا ره‌سوڵ خانمه گۆرانیبێژ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
تارا ره‌سوڵ نووسیویه‌تی: "به‌یادی ڕۆژانی مناڵی حه‌زم كرد ستایلی قژم بكه‌م به كه‌زی دوولایی و بیبه‌ستم!".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه ده‌ڵێت: "چونكه ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌مرین هه‌میشه خه‌و به یادگاریه‌كانی سه‌رده‌می مناڵیه‌وه ئه‌بینین و له‌گه‌ڵی ئه‌ژین".
تارا ڕه‌سوڵ له دایكبووی ساڵی 1975ه و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانی كلیپه.
PM:08:24:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 47934
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت