وه‌ك شازاده پێشوازیی لێكرا
وێستگه نیوزـ
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی بڵاوكرایه‌وه كه دیمه‌نه‌كانی تایبه‌ته به پشت په‌رده‌ی كاتی وێنه‌گرتنی زنجیره درامای (الحربایه) له میسر.
له‌و دیمه‌نه‌دا هه‌یفا وه‌هبی به حیجابه‌وه له به‌له‌كۆنی شوێنی وێنه‌گرتنی دراماكه ده‌ركه‌وتووه و سڵاوی بۆ هه‌وادارانی ناردووه و به ده‌ستی دڵی بۆ دروستكردوون و ئه‌وانیش به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازییان لێكردووه.
زنجیره درامای (الحربایه) له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان په‌خش ده‌كرێت كه هه‌یفا و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه رۆڵی دیاری تێدا ده‌بینن.
PM:08:25:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 43470
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت