سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه به‌رله بۆردومانكردنی شنگال، هه‌رێمی كوردستان و روسیا و ئه‌رمریكا ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌ردۆغان وتی: "بارزانی له‌م ئۆپراسیۆنه ئاگادار كراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین شنگال ببێته شوێنی مانه‌وه‌ی پارتی كرێكاری كوردستان (په‌كه‌كه)"، نیگه‌رانی خۆشی له‌وه ده‌ربڕی كه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له هێرشه‌كانیاندا به‌ركه‌وتوون.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر بۆردومانی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له چیای شنگال له باكووری عیراق و چیای قه‌ره‌چۆغ له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كرد و 39 پێگه‌یان خاپووركرد، كه پێكهاتبوون له شوێنی حه‌وانه‌وه، سه‌كۆی چه‌ك، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و په‌یوه‌ندییكردن".
ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كراون، 20 دانه‌یان له چیای قه‌رچۆغ و 19 ی دیكه‌شیان له چیای شنگال بوون.
بۆردومانه‌كه‌ی سوپای توركیا، كاتژمێر 2ی شه‌وی ڕابردوو ده‌ستی پێكردووه و جه‌نراڵ خولوسی ئاكار سوپا سالاری توركیا سه‌رپه‌رشتی كردووه و هه‌ریه‌كه له جه‌نه‌راڵ عابدین ئوناڵ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و جه‌نه‌راڵ ئونیت دونداریش سوپا سالاری دووه‌م هاوكاری سوپا سالار بوون.
پێشتریش سوپای توركیا ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كانیان بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان كردووه له چیای شنگال و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌كارهێنانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا.
به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌شه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 9 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریداربوون.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی بۆردوومانی توركیا بۆسه‌ر چیای شه‌نگال 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون.
هاوكات رێدوور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له ئه‌نجامی بۆردوومانی دڕاندانه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له چیای قه‌ره‌چوغ (كراچوك) 20 شه‌ڕڤانی ژن و پیاو شه‌هید بوون و 18 شه‌ڕڤانی تر برینداربوون كه برینی سیانیان سه‌خته
PM:09:41:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6685
جار خوێنراوه‌ته‌وه