ئیڤانكا تره‌مپ حه‌زی له وشه‌ی "هاوبه‌ش" نییه
ئیڤانكا تره‌مپ
وێستگه نیوز –
له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه وڵات وه‌ك وه‌فدێكی ره‌سمی كه ئێستا له ئه‌ڵمانیایه، ئیڤانكا تره‌مپ كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له گرنگی مانشێتی ئه‌و رۆژنامانه‌ی كه‌مكرده‌وه كه بایه‌خیان به سه‌ردانه‌كه‌ی داوه و به سیفه‌تێك وه‌سفیان كردووه كه حه‌زی پێی نییه.
ئیڤانكا تره‌مپ كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC له‌سه‌ر بۆچوونی ده‌رباره‌ی وه‌سفكردنی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆی به‌وه‌ی "چپه‌كه‌ری یه‌كه‌م"ی باوكیه‌تی و "هاوبه‌شی دڵسۆزیه‌تی" له سه‌رۆكایه‌تی، وتی: "حه‌زم به وشه‌ی هاوبه‌ش نییه، چونكه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێ سووده".
ئیڤانكا كه وه‌ك راوێژكارێكی ناڕه‌سمی له تیمی سه‌رۆكایه‌تی باوكی كارده‌كات، رایگه‌یاند كه یه‌كێكه له‌و سیفه‌تانه‌ی له باوكی‌دا وه‌ك سه‌رمایه‌دار و سه‌رۆكی وڵات ده‌ینرخێنێت ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه‌كان ئاراسته ده‌كات و حه‌ز ده‌كات گوێ له‌و كه‌سانه بگرێت كه دیدگای جیاوازیان هه‌یه و راستییه‌كی هه‌میشه‌یی له سیاسه‌ته‌دا نییه، ئه‌وه‌ش شتێكی ده‌گمه‌نه.
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر داوای ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداریكردنی له لوتكه‌یه‌كی جیهانی ژنانی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، مانشێتی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی بێرلینز زایتۆنگ "چپه‌كه‌ری یه‌كه‌م" بوو، وه‌ك ئاماژه‌دانێك به ئیڤانكا.
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كه كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، ئیڤانكا له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له به‌رلین، سه‌ردانی ئه‌كادیمیایه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی سیمینس ده‌كات.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:11:54:25/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 19437
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت