لە هەولێر ژن و مێردێک کوژران
وێستگه نیوز ـ
لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی زێڕین لە شاری هەولێر، ژن و مێردێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیان دۆزرانەوە.
تەرمی ژن و مێردێک، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێرن بۆ لێکۆڵینەوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر به سایتی رووداوی راگەیاند، کاتژمێر 6ی بەیانی رووداوەکە روویداوە و پیاوەکە ناوی "سەیدا یونس" و ژنەکەش ناوی "ئەمەل"ـە.
پۆلیسی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەکەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.
AM:09:25:27/04/2017
ئهم بابهته 22555
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت