كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی 10 هه‌زار دۆلار ده‌داته هه‌ركه‌سێك ده‌ستبه‌رداری گه‌شته‌كه‌ی بێت
وێستگه نیوز –
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی یونایتد ئێرلاینزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه 10 هه‌زار دۆلار ده‌داته هه‌ر گه‌شتیارێك كه ده‌ستبه‌رداری گه‌شته‌كه‌ی بێت، گه‌ر زیاد له توانای فڕۆكه‌كانی داواكاری گه‌شتكردن هه‌بوو.
ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی یونایتد ئێرلاینز دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیاكه هات له رووداوی ئازاردانی پیاوێك كه مانگی رابردوودا به زه‌بری هێز له فڕۆكه‌یه‌ك ده‌ركرابوو، وێنه‌ی پیاوه‌كه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
له ئه‌نجامی راكێشانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی له فڕۆكه‌كه كه له لویفیل-ه‌وه به‌ره‌و شیكاگۆ ده‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه ببێته‌وه، دكتۆر ده‌یڤید دا‌و ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی له ده‌ست دا و لووتی شكا.
رووداوه‌كه تووڕه‌ییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه و ره‌خنه‌ی توند له كۆمپانیاكه گیرا و وێنه‌كانیشی له‌لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه له تۆڕی ئینته‌رنێت بینرا.
دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر ده‌یڤید داوی ڤێتنامی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 69 ساڵ ئاماده‌نه‌بوو شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بكات و رایگه‌یاند كه پێویسته گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری نه‌خۆشه‌كانی بكات، هێزه ئه‌منییه‌كان به راكێشان له فڕۆكه‌كه بردیانه ده‌ره‌وه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی رایگه‌راند كه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دكتۆر دا‌و ئه‌نجام درا زۆر قێزه‌ونه و له‌و بارودۆخه ئازاربه‌خشتر بوو كه ڤێتنامی تێدا به‌جێهێشت.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی شیكاگۆ ئوهارا خۆپیشاندان ئه‌نجام درا و زیانی زۆر به ناوبانگی ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه گه‌یشت.
سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی پێدانی پاره، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی گرته‌به‌ر له‌وانه په‌نانه‌بردن بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ناو فڕۆكه‌كان گه‌ر په‌یوه‌ندی به سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فڕۆكه‌كه‌وه نه‌بێت و ناچارنه‌كردنی گه‌شتیاران بۆ به‌جێهێشتنی شوێنه‌كانیان و گرتنی شوێنی تیمی فڕۆكه‌وانی 60 ده‌قیقه به‌ر له هه‌ڵسانی فڕۆكه‌كه و راهێنانی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به باشی له بارودۆخه قورسه‌كاندا.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو و دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كرد كه له میانی گه‌شتی فڕۆكه‌یه‌كی له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆی له‌نده‌ن به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی شیكاگۆ ئوهارا، كه‌روێشكێكی زه‌به‌لاح كه درێژییه‌كه‌ی 90 سانتیمه‌تر بوو مرداربووه‌وه، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی یونایتد ئێرلاینز رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه.
هاوكات له ئازاری رابردوودا و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به رێگریكردن له گه‌شتكردنی دوو كچ كه پانتۆڵی ته‌سكیان له‌پێدابووه، كۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ‌گیرا، به‌ڵام كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو كچه له چوارچێوه‌ی فه‌رمانبه‌ران و میوانه‌كانیان بوون بۆیه پێویسته پابه‌ند بن به مه‌رجه‌كانی جلوبه‌رگی تایبه‌تی.
سه‌رچاوه: BBC
PM:09:28:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 32397
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت