کەریم حەکیمۆڤ.. پردی نێوان ستالین و عەرەب

‌حەکیمۆڤ کادری پێشکەوتووی حیزبی شیوعی سۆڤیەت


وێستگە نیوز -

حەکیمۆڤ کادری پێشکەوتووی حیزبی شیوعی سۆڤیەت، یەکەم کەس بوو کە لە1926 دا وەک نوێنەری ستالین چوە حیجاز بۆ دروستکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ مەملەکەی حیجاز و نەجد.

حەکیمۆڤ کەلە 1892 لەڕووسیا لەبنەماڵەیەکی ئیسلامی لەدایکببوو، زمانی عەرەبی بەباشی فێرببوو، لەساڵانی 1932 بۆ 1935 چوە یەمەن و باڵوێزی سۆڤیەت بوو لەیەمەن.

لە 1935 جارێکی تر چوەوە حیجاز "کەئەو کات ببوو بەسعودیە" و لەبری "تورياكولوڤ" بوو بەباڵوێزی سوڤیەت لەسعودیە.

حەکیمۆڤ هاوڕێی نزیکی پادشای سعودیە "عەبدولعەزیز" بوو، پەیوەندی فراوانی لەگەڵ کەسایەتیەکانی سعودیەشدا هەبوو.. ساڵی 1937 لەمۆسکۆوە جفرەیەکی بەپەلە هات و داوای لەحەکیمۆڤ کرد دەستبەجێ بگەڕێتەوە مۆسکۆ.. شا عەبدولعەزیز بە حەکیمۆڤی ووت دڵم خەبەری یاوە دەیانەوێت خراپەت لەگەڵ بکەن..

شا عەبدولعەزیر بەحەکیمۆڤی ووت مەگەڕێرەوە لێرە مافی پەنابەری سیاسیت ئەدەمێ و ببە بەڕاوێژکارم.. بەڵام حەکیمۆڤ بەقسەی نەکرد و ووتی دەبێت بچمەوە.

لە 10 مانگی یەکی 1938 حەکیمۆڤ و تورياكولوڤ لەمۆسکۆ بەتۆمەتی "سیخوڕی" بەبڕیاری ستالین گولەباران کران.
شا عەبدولعەزیز ئەوەندەی پێناخۆش بوو، پەیوەندی خۆی لەگەڵ سۆڤیەت بچڕاند، قبوڵی نەبوو پێشوازی لەباڵوێزە تازەکەی سۆڤیەت بکات.. تا ساڵی 1943 هیچ وەڵامێکی دیبلۆماسی ڕووسیای نەدایەوە و تا 17 ئەیلولی ساڵی 1990 یش باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ڕیاز نەکرایەوە..

بەها و هەڵوێستی کۆمەڵایەتیش لەناو سیاسەتدا نرخی خۆی هەیە.


ئەم بابەتە لە پەیجی رۆژنامەنوس توانا عوسمانەوە وەرگیراوە


PM:04:38:29/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 5145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو