10 جوانترین كچی عه‌ره‌بستانی سعودین
وێستگه نیوزـ
سایتی Beauty Around لیستی 10 جوانترین خانمی عه‌ره‌بستانی سعویی له راپۆرتێكدا راگه‌یاند و باسی له‌وه كردووه كه هه‌میشه كچانی ئه‌و وڵاته به "شازاده‌ی خۆرهه‌ڵات" ناسراون.
له راپۆرته‌كه‌دا وا باس له كچانی عه‌ره‌بستانی سعودی كراوه كه داخراون و پڕن له نهێنی و زۆر به ده‌گمه‌ن وێنه‌كانیان له گۆڤار و رۆژنامه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، هاوكات سایته‌كه وێنه‌ی 10 جوانترین كچی ئه‌و وڵاته‌ی به‌مجۆره بڵاوكردووه‌ته‌وه و ریزبه‌ندییه‌كه‌ش له پله‌ی 1 بۆ 10 مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌و خانمانه به‌پێی جوانییه‌كانیان رێكخراون، به‌ڵكو ته‌نها ژماره‌كردنه:
1- شازاده ئه‌میره-ی كچی عیدان بن نایف ته‌ویل عتێبی
خانمه خاوه‌نكارێكی عه‌ره‌بستانی سعودییه و له ناوچه‌ی دوادمی له شاری ریاز له‌دایكبووه و پێشتر هاوسه‌ری وه‌لید بن ته‌لال-ی ملیاردێری سعودی بووه و ساڵی 2014 لێی جیابووه‌ته‌وه.
2- مونا ئه‌بو سه‌لمان
به یه‌كه‌م خانمه پێشكه‌شكاری بواری راگه‌یاندن له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی داده‌نرێ و نازناوی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی پێ به‌خشراوه.
3- نه‌رمین محسن
خانمه ئه‌كته‌رێكی عه‌ره‌بستانی سعودییه و له ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ یاسر عه‌زمه-ی ئه‌كته‌ری سوری ده‌ستی به نواندن كرد له زنجیره درامای (مرایا 2010).
4- سوها نویلاتی
خانمه میدیاكارێكی سعودییه و له كه‌ناڵێكی ئاسمانیی وڵاتانی كه‌نداو به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی هه‌یه.
5- نادین بدیر
نیشته‌جێی وبه‌یه و كچی سلێمان بدیر-ی بازرگانه و ژماره‌یه‌ك له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی له كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كان پێشكه‌شكردووه و بایه‌خ به پرسه لبڕاڵی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و دۆسیه‌ی خانمان ده‌دات به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا كه خانمان دوچاری جیاوازی و له‌مپه‌ڕی زۆر ده‌بنه‌وه.
6- هیبه جه‌مال
پێشتر وه‌ك دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ كاری كردووه و له به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به خانمانیشدا هه‌روه‌ك دیزاینه‌ر بانگهێشت كراوه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه كه‌ناڵه‌كانی كه‌نداو هه‌لی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی پێ ببه‌خشن.
7- ریم عه‌بدوڵا
له زنجیره درامای (طاش ما طاش)ی سعودی له ساڵی 2007 ده‌ستی به نواندن كرد و دواتر له چه‌ند كارێكی هونه‌ریی جیاوازی دیكه‌دا به‌شداریی كرد.
8- حه‌نان به‌كر یونس ناسراو به (وه‌عد)
گۆرانیبێژێكی سعودییه و ساڵی 1997 ده‌ستی به بواری هونه‌ری كردووه تا بووه‌ته یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی وڵاتانی كه‌نداو و چووه‌ته بواری دنیای جلوبه‌رگ و ستایلیشه‌وه.
9- وه‌رده خان
له شاری جده-ی عه‌ره‌بستانی سعودی له باوكێكی سعودی و دایكێكی پاكستانی له‌دایكبووه، ئێستا له له‌نده‌ن ده‌ژی، باوكی بازرگانه و هه‌ر له به‌ریتانیا كار ده‌كات.
10- دینا شه‌هابی
خانمه ئه‌كته‌رێكی بە رەگەز سعودییه و له ئه‌مریكا ده‌ژی، به‌ڵام خۆی له شاری ریاز له‌دایكبووه و زۆربه‌ی ژیانیشی له دوبه‌ی به‌سه‌ر بردووه.
PM:10:19:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 35485
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت