مێشكی ئیبراھیم ئه‌ركاڵ وه‌ستا
ئیبراھیم ئه‌ركاڵ گۆرانیبێژی تورك
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئومرانیه رایگه‌یاند كه مێشكی ئیبراھیم ئه‌ركاڵ گۆرانیبێژی تورك وه‌ستاوه و به ھۆی ئامێره‌كانه‌وه دڵ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی كار ده‌كات.
له‌میانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، د. نه‌جده‌ت ساغڵام به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئومرانیه، له‌باره‌ی ته‌ندروستی گۆرانیبێژی تورك، ئیبراھیم ئه‌ركاڵ وتی: "ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئیبراھیم ئه‌ركاڵ مێشكی وه‌ستاوه. ئه‌ركاڵ به ھۆی ئامێره‌كانه‌وه دڵ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی كار ده‌كات".
گۆرانیبێژی تورك، ئیبراهیم ئه‌ركاڵ له 12ی نیسان به له هۆشخۆچوویی له گه‌راجی ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه و له ئاكامی پشكنینی به‌راییدا ده‌ركه‌وت كه تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك ببوو.
پێشتریش نه‌خۆشخانه‌ی Liv Hospital له راگه‌یه‌ندراوێكیدا به بیری هێناوه‌ته‌وه ئه‌ركاڵ به‌هۆی خوێنه‌ربوونی مێشكییه‌وه له 12ی نیسانه‌وه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و له‌ژێر چاودێری چڕدایه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی Liv Hospital تیشكی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئاكامی هه‌ڵسه‌نگاند بۆ پشكنینه‌كانی په‌ستانی شله‌ی مێشكی كۆتایی پێ نه‌هاتووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ماوه.
دواتر له‌سه‌ر داوای خێزانه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی و چاره‌سه‌ركردنی، له 29ی نیسان گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئومرانیه له ئیستانبوڵ.
ئه‌مڕۆش له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئومرانیه ده‌ركه‌وت كه ئیبراھیم ئه‌ركاڵ مێشكی وه‌ستاوه و به ھۆی ئامێره‌كانه‌وه دڵ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی كار ده‌كات.
PM:11:34:09/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 22337
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت