بەڤیدیۆ..له‌یه‌ك کاتدا دووجار له مردن رزگاری بوو
وێستگه نیوزـ
ماتۆڕسوارێك ئه‌وه‌نده به‌ئاگا نه‌بوو خۆی بگرێته‌وه و به‌ر ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر نه‌كه‌وێت، له‌و رووداوه‌شدا دووجار له مردنی رزگاری بوو.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی نانچانگ-ی سه‌ربه هه‌رێمی جیانگشی له خۆرهه‌ڵاتی چین روویداوه و وه‌ك ده‌ركه‌وتووه ماتۆڕسواره‌كه ئاگای له‌وه نه‌بووه ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له‌پڕ له رێگایه‌كه‌وه هاتووه‌ته‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی، بۆیه راست خۆی كێشاوه به تانكیی به‌نزینی بارهه‌ڵگره‌كه و هه‌ردووكیان گڕیان گرتووه.
ماتۆڕسواره‌كه به گڕه‌وه چووه‌ته‌به‌ر تایه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه، له‌وكاته‌شدا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه و هاوه‌ڵه‌كانی دابه‌زیوون و له تایه‌كه‌ی دوریانخستووه‌ته‌وه و به‌وجۆره هه‌م له سوتان و هه‌م له شێلانی تایه‌كه رزگاری بووه.
شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به‌ناوی یانگ جۆیۆنگ وتویه‌تی كه یه‌كه‌م شت به مێشكی‌دا هاتووه رزگاركردنی ماتۆڕ سواره‌كه بووه و گوێی به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی نه‌داوه كه به‌وهۆیه‌وه گڕی لێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
PM:03:04:10/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 12717
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت