به‌ڤیدیۆ..مارێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست گرت
وێستگه نیوزـ
له پاركێكی شاری فلۆریدا كه‌سێكی ئه‌مریكایی مارێكی گه‌وره‌ی گرت كه درێژییه‌كه‌ی زیاترله پێنج مه‌تر بووه و 78 هێلكه‌شی له سكدا بووه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆییه‌ی ساتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردووته‌وه، ماره‌كه به گه‌وره‌ترین بونه‌وه‌ر داده‌نرێت كه تائێستا له پاركی نیشتمانیی ئێڤه‌رگله‌ید له ولایه‌تی فلۆریدا گیرابێت، مارگرێكیش به‌ناوی (ده‌ستی كره‌م) كه نازناوی "پیاوی كێوی"ی لێنراوه به ده‌سته‌كانی خۆی ماره‌كه‌ی گرتووه.
ئه‌و مارگره له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا بۆ بنبڕكردنی ماره گه‌وره‌كان كارده‌كات كه له باشوری فلۆریدا ده‌ستپێكراوه و به‌رپرسانی خۆجیی ئه‌و ولایه‌ته‌ش بۆ هه‌ر كاتژمێرێك كاركردن زیاتر له هه‌شت دۆلار ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا به‌شدارییان بۆ گرتنی ماره كوشنده‌كان كردووه.
PM:08:06:11/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 8997
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت