شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: بەبۆنەى کۆچى دواى نەوشیروان مستەفاوە یادى یەکێتى ناکرێتەوە
وێستگە نیوز ـ
بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بۆ ئەندامانى یەکێتى و بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، بەبۆنەى کۆچى دوایى نەوشیروان مستەفاوە ئەمساڵ یادى یەکێتى ناکرێتەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی دەڵێت: "وه‌ك ئاگادارن بۆ به‌رز راگرتنی چل و دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه مه‌زنه‌كه‌مان بڕیارماندابوو كه ئه‌مساڵ ئه‌و یاده پیرۆزه له كه‌ركوكی قودسی كوردستان بكه‌ینه‌وه و كه‌مپه‌ینی هه‌موومان له كه‌ركوك ده‌بین رابگه‌یەنین".
هەروەها وتوشیەتى: "وه‌ك وه‌فایەك بۆ كاك نه‌وشیروان، سه‌ركرده خاكیه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و رێز و حورمه‌تێك بۆ فرمێسكه‌كانی چاوی مامی گه‌وره و ئازیزمان به له ده‌ستدانی برا و هاورێ و هاوخه‌باته‌كه‌ی... بڕیارماندا كه ئه‌مساڵ یادی یه‌كێتی ته‌نیا له ناو دڵماندا بكه‌ینه‌وه و ئاهه‌نگ نه‌گێڕین".
ئەوەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانیى رۆژی هةيني 19ى ئایاری 2017، شۆڕش حاجى وتەبێژى بزووتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا ريَکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان لە دواى ململانێیەکى سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچى دوایى کرد.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان لە تەمەنى 73 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد و ڕۆژى ٢٠ى ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتى خۆى لە گردى زەرگەتەی شارى سلێمانی و لە رێوڕەسمێکى جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
AM:10:15:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3777
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت