له سلێمانی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له‌شاری سلێمانی ده‌ست به دابه‌شكردنی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران كراوه و له هه‌فته‌ی داهاتووش وه‌جبه‌ی دووه‌م دابه‌ش ده‌كرێت.
میران كامیل، وته‌بێژی به‌ڵێنده‌رانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران كراوه كه بڕه‌كه‌ی چوار ملیار و 800 ملیۆن دیناره، له‌هه‌فته‌ی داهاتووشه‌وه وه‌جبه‌ی دووه‌م دابه‌ش ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ی به هه‌مانشێوه چوار ملیار و 800 ملیۆن دیناره.
ناوبراو وتی: "پاره‌ی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م بۆ ته‌مویلی پڕۆژه‌كانی ساڵانی 2014 تا 2016یه، به‌ڵام پاره‌ی وه‌جبه‌ی دووه‌م بۆ ته‌مویلی پڕۆژه‌كانی ساڵانی 2014 و 2015یه".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی رابردووه‌وه و له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان مانگانه پاره بۆ به‌ڵێنده‌ران ته‌رخان ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه پێشتر ته‌واویان كردووه و پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ر له مانگی رابردووش‌دا بڕه پاره‌ی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م له هه‌ولێر و دهۆك دابه‌شكران.
PM:03:59:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4102
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت