عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت
وێستگه نیوز – وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه تا نۆ مانگی تر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی نۆ مانگی تر ده‌ربڕی كه پێشتر و له تشرینی دووه‌می رابردوودا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت "ئۆپێك" له‌سه‌ری رێككه‌وتن.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ خالید فالح هاوتا سعودیه‌كه‌ی له به‌غدا وتی: "ئێمه كۆكین له‌گه‌ڵ سعودیه و دیدگاكانی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی 9 مانگ".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خالید فالح وه‌زیری نه‌وت سعودیه به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عیراق.
له 25ی ئایاردا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و به‌رهه‌مهێنه‌رانی تر له نێویاندا روسیا كۆده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیار بده‌ن به درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ئازاری 2018.
PM:08:54:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3005
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت