"زۆر ماندووم"
وێستگه نیوزـ
هه‌یفا وه‌هبی، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، بڵاوكرده‌وه كه وه‌ك كه‌سایه‌تیی (بی هه‌یفا) خۆی ده‌نوێنێت.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌كدا، هه‌یفا وه‌هبی گوزارشت له ماندوبوونی خۆی ده‌كات له تۆماركردنی دیمه‌نه‌كانی زنجیره درامای (الحربایه) و به هه‌وادارانی ده‌ڵێت: "خۆشه‌ویستانی هه‌یفا چۆنن، زۆر بیرتان ده‌كه‌م، زۆر ماندوو بووم به‌كاره‌كانی ئه‌م درامایه‌وه".
بڕیاره دراماكه له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا پێشكه‌ش بكرێت كه تیایدا هه‌یفا وه‌هبی رۆڵی كچێكی هه‌ژار ده‌بینێت كه له گه‌ڕه‌كێكی میللی ده‌ژی و له‌لایه‌ن خوشكه گه‌وره‌كه‌ی كه كه (دینا)ی سه‌ماكار رۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت، ده‌خرێته‌ژێر فشاره‌وه و ناچاری ده‌كات له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا واز له خوێندن و خوێندنگه بهێنێ و وه‌ك خزمه‌تكار له ماڵێكی ده‌وڵه‌مه‌ندا كار بكات.
خوشكه گه‌وره‌كه‌ی هه‌یفا و مێرده‌كه‌ی كه له‌و درامایه‌دا بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، هه‌یفا بۆخۆیان قۆرغ ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌یفا ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستیی كه‌سێك كه ئیشی كاره‌بایی ده‌كات، به‌ڵام مێردی خوشكه‌كه‌ی به دزیی هه‌یفاوه، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كوژێت، كه دواتر هه‌یفا به‌مه ده‌زانێت، له‌و گه‌ڕه‌كه میللیه هه‌ڵدێت.
دواتر هه‌یفا رێكه‌وتی جادوگه‌رێك ده‌كات كه مارمێلكه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌یفا چیرۆكی خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه چیی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌ویش مارمێلكه‌كه‌ی ده‌داتێ و پێی ده‌ڵێت ره‌نگی ئه‌و مارمێلكه‌یه بكاته په‌ندی ژیانی خۆی و وه‌ك مارمێلكه‌كه خۆی بگۆڕێت، هه‌یفاش مارمێلكه‌كه ده‌باته ماڵه نوێیه‌كه‌ی خۆی و دواتر له ئه‌ڵقه‌كانی دراماكه‌دا چه‌ندین سوپرایز روو ده‌ده‌ن.
PM:11:10:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9174
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت