دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سەنتەرێکی بازرگانی شاری مانچستەر بیسترا
وێستگە نیوز -
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە
سەنتەرێکی بازرگانی شاری مانچستەری بەریتانیا بیسترا و سەنتەرەکەش چۆڵکرا و
هاوڵاتیان لە ناوچەکە دروورخرانەوە.
بەپێی ئاژانسەکە دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەکە سەنتەرەکە چۆڵکراوە و لە ئێستاسدا پۆلیس سەنتەرەکە دەپشکنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە کۆنسێرتێکدا لە هەمان
شار روویدا کە بۆ ئاریانا گراند گۆرانیبێژی ئەمریکی سازکرابوو، لە ئاکامدا 22 کەس کوژران و 59ی دیکەش برینداربوون، هاوکات لەناو بەرکەوتووانیشدا
منداڵ هەبووە.
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، خۆکوژێک کە بە تەنها کردەوەکەی کردووە خۆی
تەقاندووەتەوە و کۆنسێرتەکەی کردووەتە ئامانج، هەروەها وتی کە پیاوێکی
تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکراوە.
هاوکات تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی
کەسوکاری بەرکەوتووان کرد و وتیشی، لێکۆڵینەوەی تەواو لە تەقینەوەکەی
مانچستەر دەکەن و ئەنجامدەرانی پشت رووداوەکە ئاشکرادەکەن.
PM:01:59:23/05/2017
ئهم بابهته 3033
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت