پاكستان به‌ڵێنی پێدانی فیزای خێرا به بازرگانانی كوردستان ده‌دات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسانی وڵاتانی پاكستان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیان داوه هه‌ر بازرگانی بیه‌وێت كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ بازرگانانی وڵاته‌كه‌یاندا بكات له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كارئاسانی فیزه‌یان بۆ بكه‌ن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌نێوان بازرگانانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و شاندێكی بازرگانانی پاكستان به‌ڕێوه‌چوو، یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاماده‌بوو، ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
یاسین ره‌حیم رایگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی پاكستان بۆ یه‌كه‌مجاره هاتوونه‌ته كوردستان و ده‌یانه‌وێت له دۆخی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌ن و وتی "ئێمه‌ش هانمان داون له كوردستان زیاتر وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، چونكه به‌هۆی بڕینی بودجه‌وه تووشی قه‌یرانی دارایی بووینه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه له كوردستان كار بكه‌ن".
ناوبراو وتیشی "هه‌ر بازرگانێكی كوردستان پشتگیری ژووری بازرگانی سلێمانیان پێ بێت كارئاسانی بۆ ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا فیزه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها شێخ مه‌زهه‌ر شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وڵاتی پاكستان رایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه بۆیه سه‌ردانیان كردووه و وتی "حكومه‌تی پاكستان بیری له‌وه‌كردۆته‌وه په‌یوه‌ندی بازرگانی باشتری له‌گه‌ڵ عیراق و كوردستان هه‌بێت، شانده‌كه‌شمان بازرگانی جۆراوجۆریان تێدایه، مه‌به‌ستمانه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و هانی بازرگانان بده‌ین هاورده‌ی كه‌لوپه‌ل بكه‌ن، چونكه چانسی كاركردنی باش له‌نێوان عیراق و پاكستان هه‌یه".
PM:02:59:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت