لیژنه‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه كشتوكاڵییه‌كان كۆبووه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
به سه‌رپه‌ره‌شتی عومه‌ر قه‌ڵادزێی، له بری پارێزگاری سلێمانی، لیژنه‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له شاڵاو جه‌مال، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای جوتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی به‌رزنجه‌و لێپرسراوی هۆبه‌ی كشتوكاڵی پارێزگا ئاماده‌ی بوون، ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی كێشه له‌سه‌ری زه‌وی و زاری گونده‌كانی پارێزگای سلێمانی قسه‌یان له‌سه‌ر كرا‌و بریاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ بابه‌تی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ له جوتیاران و ئه‌وه خرایه روو كه حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق بریاریداوه كه بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا بڕی 422 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگرێت و له‌و بڕه‌ش پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌نیا 110 هه‌زار ته‌نی بۆ دیاریكراوه، ئه‌مه‌ش نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه پار وه‌رگیراوه.
بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا ئه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت و له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌غداوه فشار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی سلێمانی زیاتر بكرێت و جوتیاران تووشی كێشه‌و گرفت و ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ك بریاردرا كار بكرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نمی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ناوی گه‌نمی ناوخۆوه نه‌هێنرێته سایلۆكان و ساغ نه‌كرێنه‌وه.
PM:03:15:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت