چوار كه‌س به تۆمه‌تی دزینی شه‌ش ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر كران
وێنەی یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی شەوی رابردوو دەستیان بەسەردا گیرا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی كۆیه چوار كه‌سی به تۆمه‌تی دزینی شه‌ش ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر كردووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیكه بۆ هه‌مان تۆمه‌ت ده‌رچووه.
عه‌قید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له سێ مانگی رابردوودا چوار ئۆتومبێل له‌ناو شاره‌كه دزران و له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناو كۆیه‌ش حاڵه‌تی دزیكردن زۆر كه‌مه ئه‌و رووداوه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد.
عه‌قید شۆڕش كاكه وتی: "هه‌وڵماندا به‌زووترین كات بكه‌رانیان بدۆزینه‌وه، توانیمان دوو كه‌سی دانیشتووی كۆیه به‌تۆمه‌تی دزینی ئه‌و چوار ئۆتۆمبێله ده‌ستگیر بكه‌ین".
وتیشی: "هاوكات فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌رچووه كه هاوكارییان بوون".
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆیه، شه‌وی هه‌ینی رابردووش دوو ئۆتومبێلی دیكه‌ی دزراو كه خاوه‌نه‌كانیان نادیاربوون و له ده‌ره‌وه‌ی كۆیه هێنراون، هه‌وڵدراوه به‌ناوشاری كۆیه‌دا تێپه‌ڕ بن، به‌ڵام به‌هۆی بازگه‌كانیانه‌وه توانیویانه ئۆتومبێله‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌وڵی ئه‌و دزییه‌یان دابوو.
PM:08:43:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3773
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت