پاره‌ی وانه‌بێژی دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رانیه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی له سنوری په‌روه‌رده‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه پاره‌ی وانه بێژیی كۆتا مانگی ساڵی 2016 و مانگی 2ی 2017 دابه‌ش ده‌كات.
له ئاگادارییه‌كه‌دا كه لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی چوار شەممە بەرواری 24/5/2017 پارەی وانەبێژی مانگی 12 ساڵی 2016 کە تازە ڕەزامەندی گەڕاوەتەوە دابەش دەکرێت."
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه هه‌مان رۆژ، پارەی وانەبێژی مانگی 2 ساڵی 2017 دابەش دەکرێت، داواشی كردووه هەر ناوەندێک مامۆستای وانەبێژی هەیە با سبەینێ چوارشه‌ممه سەردانی بەشی وانەبێژی پەروەردەی رانیە بکات.
PM:08:59:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3177
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت