نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران به‌سه‌رهاتێكی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و تاڵه‌بانی ده‌گێڕێته‌وه
جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا ساڵي 1977 لە سەر سنوری نێوان عیراق و سوريا و توركيا
وێستگه نیوز –
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران به‌سه‌رهاتێكی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن به "كلیلی ئه‌قڵی" وه‌سفی كردووه.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران له‌به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دا رایگه‌یاند كه "كاتی خۆی له یاخسه‌مه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان هه‌بووه بابه‌تێك هه‌بوو عاده‌ته‌ن هه‌ندێك شت هه‌بوو مام جه‌لال رای خۆی له‌سه‌ر ده‌وت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین یان ده‌یوت با له فڵان كه‌سه‌وه ده‌ست پێ‌بكا تا ده‌گه‌یشته خۆی".
نازم ده‌باغ وتی: "له‌و دانیشتنه‌دا جه‌نابی مام جه‌لال رووی له كاك نه‌وشیروان كرد و وتی پێمخۆشه كاكه نه‌وه تۆ ره‌ئی خۆت له‌و مه‌سه‌له‌یه پێ بڵێی پێش ئه‌وه‌ی من قسه بكه‌م".
وتیشی: "كاك نه‌وشیروان تۆپه‌كه‌ی خسته‌وه كۆشی مام جه‌لال، وتی مام جه‌لال جه‌نابت مامۆستای ئێمه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێم خۆشه مامۆستاكه‌مان قسه‌مان بۆ بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "مام جه‌لال وه‌ڵامێكی تری كاكی نه‌وشیروانی دایه‌وه و وتی ئاخر كاك نه‌وشیروان تۆ كلیلی ئه‌قڵی منی به‌و مانه‌یه‌ی كه قسه ئه‌كه‌ی عه‌قڵم ده‌كه‌یته‌وه و فكرم ده‌وڵه‌مه‌ن ده‌بێ".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوێنێ بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ساحه‌یه‌كی سیاسی هه‌م مامۆستا و عه‌قڵه‌كه‌ی نه‌خۆشه، هه‌م كلیله‌كه‌ش بزره".
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و له‌سه‌ر داوای خۆی له گردی زه‌رگه‌ته به‌خاك سپێردرا.
PM:09:12:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 44905
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت