قایمقامی سلێمانی: به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری ناوخۆیی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه
ئاوات محەمەد.. قایمقامی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، به ئامانجی بایه‌خدانی زیاتر به كه‌رتی كشتوكاڵ و زیادكردنی به‌روبوومی ناوخۆیی ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاری و كارئاسانییه‌ك پێشكه‌ش به خاوه‌نی پرۆژه‌و كێڵگه‌كانی تایبه‌ت به به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر بكه‌ن، به‌پێی ئامارێكیش به به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو له پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ری ناوخۆیی بۆ ئاستێكی به‌رچاو زیادی كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی ئایاری 2017، ئاوات محه‌مه‌د ،قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپسراوانی په‌یوه‌ندار له پارێزگای سلێمانی و به‌ڵێنده‌رانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ر كۆبۆوه‌وه .
پاش ده‌ست نیشانكردنی گرفت و ئاسته‌نگه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هاورده‌كردن و ئاستی به‌رهه‌مه‌می ناوخۆیی په‌رله‌وه‌ر كرا له پارێزگاری سلێمانی و به‌ره‌چاوگرتنی زۆری خواست له‌سه‌ری بڕیاردرا بایه‌خی زیاتر به پرۆژه‌و كێڵگه‌و كوشتارگه‌كانی تایبه‌ت به په‌رله‌وه‌ر بدرێت.
قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: "دڵخۆشین به‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ری ناوخۆیی گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینووه و ئێستا ده‌توانین بڵێین تا ئاستێكی باش پێویستی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی باشه بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و پشت به‌ستنی كه‌متر به هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: "به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی بازاڕ هه‌رچی پێویست بێت له هاوكاری و كارئاسانی ئاماده‌ن پێشكه‌شی خاوه‌نی پرۆژه‌كانی بكه‌ن".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌روبوومی ناوخۆی و زۆری خواست له‌سه‌ر به‌رووبومی په‌رله‌وه‌ر له مانگی ره‌مه‌زاندا بڕیاردرا بایه‌خی زیاتر به به‌روبوومی ناوخۆیی بدرێت و به‌پێی پێویستی و خواستی بازاڕ رێگه به‌هاورده‌كردنی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری ده‌ره‌كی بدرێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی كه به‌دی هاتووه به‌پێی ئامارێك له سنوری پارێزگای سلێمانی 495 پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر هه‌یه كه له ساڵێكدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 18-20 ملیۆن مریشكی هه‌یه، به‌مه‌ش رێژه‌ی 87% پێداویستی بازاڕی ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه.
هاوكات دوو كوشتارگه له پارێزگای سلێمانی هه‌یه كه له كاتژمێرێكدا توانای سه‌ربڕینی حه‌وت هه‌زار مریشكی هه‌یه، نۆ پرۆژه‌ی هه‌ڵهێنانی جوجكه هه‌یه كه له‌توانایدایه له ساڵێكدا 37 هه‌زار جوجكه هه‌ڵبهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێنج كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئالیك له پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه‌و رۆژانه به‌روبوومی ئالیك له رێگه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ی پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ر ده‌كرێت له پارێزگاكه‌دا.
PM:02:57:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4953
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت