ئاسایشی هەولێر: لێدانی کارمەندەکەی ئاسایشی ئاکرێ بەهۆی شەڕەوە بووە لەگەڵ خزمێکی
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو کارمەندەی ئاسایشی ئاکرێ کە لێیدرابوو، بەهۆی شەڕەوە بووە لەگەڵ خزمێکیدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی هەولێر کە تیایدا هاتووە: "سەبارەت بە رووداوی بەشەڕھاتن و لێدانی کارمەندی ئاسایشی ئاکرێ بە ناوی (دلھات کمال) کە لە ھەندێک کەناڵی راگەیاندن ناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش ھێنراوە، رادەگەیهنین کە ھەردوو لایەنی کێشەکە کارمەندی ئاسایشن و خزمی یەکترین و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەشەڕھاتوون و لەلایەن بەرێوەبەراتیمانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر".
ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە 24ی ئایاری 2017، دایک و باوکی دلھات کمال کارمەندی ئاسایشی ئاکرێ، رایانگەیاند، کوڕەکەیان لەلایەن چەند کەسێکی ئاسایش و مەدەنییەوە لە فلۆریا سیتی لە هەولێر لێدراوە گوایە کوڕەکەیان پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە.
وەک دایک و باوکی دەڵێن دوای ئەو لێدانەش ئاسایشی ئاکرێ پەیوەندیان بە کوڕەکەیانەوە کردووە بردوویانە کە ماوەی 16 رۆژە کوڕەکەیان لای ئاسایش دەستگیرکراوە.
دهقی روونكردنهوهكهی ئاسایشی ههولێر:
روونكردنهوهیهك له بهرێوهبهرایهتی گشتی ئاسایش – ههولێرهوه
سەبارەت بە رووداوی بەشەڕهاتن و لێدانی کارمەندی ئاسایشی ئاکرێ بە ناوی (دلهات کمال) کە لە هەندێک کەناڵی راگەیاندن ناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش هێنراوە، رادەگەیێنین کە هەردوو لایەنی کێشەکە کارمەندی ئاسایشن و خزمی یەکترینە و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەشەڕهاتوونە و لەلایەن بەرێوەبەراتیمانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
بهرێوهبهرایهتی گشتی ئاسایش – ههولێر
24- 5- 2017
PM:04:20:25/05/2017
ئهم بابهته 4185
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت