هه‌ڵوێستی نەوشیروان مستەفا چی بوو کاتێک خه‌یاته‌كه‌ی قاتەکەی سەقەتکرد؟
وێستگه نیوز ـ
عەبدوڵای خەیات باسی دورینی جلی کوردی بۆ نەوشیروان مستەفا دەکات و دوای کۆچی دوایی ناوبراویش چەند نهێنییەک باس دەکات.
عەبدوڵای خەیات، بە کەناڵی کەی ئێن ئێنی راگەیاندووە: کاک نەوشیروان بەردەوام حەزی لێ‌بوو جلەکانی سادە بن و جلی سادەی دەدوری پاش ئەوە خەڵک حەزیان لە سادەییەکەی ئەو بوو ئەهاتن ئەیان وت نەوشیروانی جلمان بۆ بدورە".
عەبدوڵا بەسەرهاتێک باس دەکات و ده‌ڵێت: "جارێکیان کاک نەوشیروان قوماشیکی بە هەدییە بۆ نێردرابوو منیش سەقەتم کرد، بەڵام ناوبراو هیچی نەوت تەنیا وتی پارچەیەکی بخەنە سەر منیش بە پارچە قاتەکەم درێژ کرد ئەو پێی عەیب نەبوو ئەو جۆرە جلەی لەبەرکرد".
رۆژی هه‌ینی رابردوو 19ی ئایاری 2017، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد.
نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌ر وه‌سێتی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به‌خاك سپێردراوه‌و تا ئێستاش په‌یتا په‌یتا كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی سیاسی به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی دێنه سلێمانی و سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
PM:12:28:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 131073
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت