قوباد تاڵه‌بانی: خوازیارین هه‌موو رۆژێكی وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ره‌مه‌زان پڕ بێت له‌ لێبوورده‌یی

‌قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم

وێستگه‌ نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و  رایده‌گه‌یه‌نێت، خوازیارن هه‌موو رۆژێكی وڵات وه‌ك ره‌مه‌زان پڕ بێت له‌ لێبوورده‌یی و ئارامگرتن.


قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی موسڵمانی كوردستان و جیهان كرد و رایگه‌یاند: "هەموو ساڵێک مانگی‌ رەمەزان بەخێرو خۆشی‌ بگەرێتەوە بۆ ناو میللەتی‌ کورد و گەلانیتری‌ موسوڵمان لەسەرانسەری‌ دونیا".

ده‌شڵێت: "هیواکانمان بۆ رەگ داکوتانی‌ زیاتری‌ ئاشتەوایی و ئۆقرەیی و گیانی‌ هاوکاری‌ لەپێش پیرۆزباییمانەوەیە بە دەستپێکردنی‌ ئەم مانگە".

ده‌شنووسێت: "خۆشحاڵیشمان بە سەر لەنوێ هاتنەوەی‌ ئەم وەرزە رۆحییە پڕ لە سرووتە جوانە لەژمارە نایەت.. دەخوازین هەموو رۆژێکی‌ وڵاتەکەمان بەچەشنی‌ رەمەزان پڕبێت لە لێبوردەیی و ئارامگرتن و بەهای‌ بەرزو باڵا".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 25ی ئایاری 2017، لیژنه‌ی بینی مانگ-ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ 27ی ئایاری 2017، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌.


PM:04:38:26/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 15897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت