مووچه‌ی مانگی سێی ئه‌م وه‌زاره‌تانه ده‌درێت
دابەشکردنی مووچە
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه پێشتر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی ئازاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 28ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "رۆژی دووشه‌ممه 29ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی پلان دانان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دابه‌شده‌كرێت".
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی سێشه‌ممه 30 ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شده‌كرێت".
دواجار ئه‌وه‌شی نووسیوه: "رۆژی چوار شه‌ممه 31ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێن".
AM:08:52:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 86821
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت