كرێكارێكی كورد له تاران خۆی خنكاند
وێنەکە وەرگیراوە..
وێستگه نیوز ـ
کرێکارێکی کوردی خەڵکی شارستانی دیواندەرە لە تارانی پایتهخی كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگهی خۆ ههڵواسینهوه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە 27ی ئایاری 2017، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شارستانی دیواندەرە، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
ئهوهش هاتووه: ئهو كرێكاره كورده تهمهنی 23 ساڵ بووه و ناوی كامیل بووه، خەڵکی گوندی "شەریف ئاوا"ی سەر بە ناوچەی "چل چەمە"ی دیواندەرە بووه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە باسی لەوە کردووه: ئەو کرێکارە کوردە لە یەکێک لە کارگە پیشەییەکانی تاران کاری کردووە.
PM:01:54:28/05/2017
ئهم بابهته 4500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت