یه‌كێتی: بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، په‌رله‌مان كارا ناكه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه بێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كێتی ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له‌راستییه‌وه كه باس له‌وه ده‌كرێت گوایه یه‌كێتی ره‌زامه‌نده بێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كگرتوو په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكاته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتوشیه‌تی "یه‌كێتی له‌دوای په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندینجار پێشنیاری وه‌رگرتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بۆ كراوه، به‌ڵام یه‌كێتی بڕوای به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌شداربن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌و كاره به ته‌وافوقی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بكرێت".
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "یه‌كێتی هه‌واڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام به‌ته‌وافوقی هه‌موو لایه‌نه‌كان و مه‌به‌ستمانه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامدانی راپرسی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌و له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش هه‌ر لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت".
پێشتر د.هادی عه‌لی، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی ره‌تیكرده‌وه حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه.
PM:04:38:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت