به‌هۆی پچڕانی كێبڵێكی كاره‌باوه، به‌شێكی هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی پچڕانی ئه‌و كێبڵه‌ی وزه‌ی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی (دوو)، ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دووچاری بێ ئاوی بوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، ئه‌ندازیار مه‌سعود كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، به‌هۆی پچڕانی ئه‌و كێبڵه‌ی وزه‌ی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی دوو، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر بێ ئاو بوون، له‌وانه‌ش گه‌ڕه‌كه‌كانی (كوێستان، ئاری، مه‌لایان، نووسه‌ران و حاكماوه و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر موه‌لیده‌كانی خستۆته كار بۆ ئیش پێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی دووه‌می ئاوی ئیفراز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناشتوانێت به ته‌واوی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، تیمه‌كانی كاره‌بای هه‌ولێریش خه‌ریكی گه‌ڕانن له شوێنی پچڕانی كێبڵه‌كه و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
PM:06:15:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4037
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت