كه‌شناسی هه‌رێم: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سنووری كۆیه روویدا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سنووری قه‌زای كۆیه به گوڕی سێ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی ئایاری 2017، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.1 به پێوه‌ری رێخته‌ر له دووری 22 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه‌و 39 كیلۆمه‌تر له دووی شاری هه‌ولێر روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا ئاماژه به هیچ زیانێك نه‌كراوه.
AM:11:15:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3197
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت