عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: حكومه‌تی چه‌مچه‌ماڵ به حكومه‌تی خۆم نازانم
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی شاره‌كه به حكومه‌تی خۆی نازانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دژایه‌تی ده‌كه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌شیان داوای گۆڕینی قایمقام و پۆلیس و ئاسایش ده‌كات.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌رپرسه ئیداری و ئه‌منییه‌كانی شار جیاوازی له‌نێوان ره‌نگ و لایه‌ن و توێژه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش وا ده‌كات لایه‌ن و توێژه‌كان له‌بری هاوكاریكردنی حكومه‌ت، دژایه‌تی بكه‌ن و به حكومه‌تی خۆیانی نازانن.
ناوبراو وتی "به‌شبه‌حاڵی خۆم له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسه ئیدارییه‌كانه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێم، حكومه‌تی چه‌مچه‌ماڵ به حكومه‌تی خۆم نازانم، چونكه جیاوازیم له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ وتیشی "هۆكاری دووه‌می دۆخی چه‌مچه‌ماڵ نه‌مانی متمانه‌یه له نێوان هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا، هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت به ئارامی بژین و متمانه‌ی به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام له رابردوودا چه‌ند رووداوێك له شاره‌كه‌دا روویاندا كه هه‌ندێك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بوون، بۆیه ئێستا خه‌ڵك چه‌ندێك ترسی له دز هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش ترسی له هه‌ندێك ده‌زگای ئه‌منی هه‌یه كه هه‌ڵبكوتنه سه‌ریان".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك چاره‌سه‌ری بۆ دۆخی شاره‌كه‌یان خسته‌ڕوو و وتی "چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه قایمقام و ئاسایش و پۆلیس و چه‌ند به‌رپرسێكی تر بگۆڕدرێن و خه‌ڵكانێكی دیكه بهێننه شوێنیان كه ته‌كنۆكرات بن دڵنیا بین له‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان ره‌نگ و لایه‌نه‌كاندا ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك هاوكارییان بین، چونكه ئێمه و به‌رپرسانی ئێستا متمانه‌مان به یه‌كتر نه‌ماوه".
بۆ چاره‌سه‌ری دووه‌میش وتی "ئه‌و هێزه نامۆییانه‌ی شار بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هێمن بێته‌وه و دڵنیا بن له‌وه‌ی شه‌و هه‌ڵنه‌كوتنه سه‌ریان، چونكه ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت و نه‌مانی جیاوازی له‌نێوان لایه‌نه‌كان و ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵكه‌كه هێور ده‌بنه‌وه".
لێدوانی ناوبراو له كاتێكدایه رۆژی 18-5-2017 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی قایمقام و به‌رپرسانی پۆلیس و ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییان سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی شاره‌كه كرد و چوار بڕیاریان ده‌ركرد كه یه‌كێكیان ناردنی هێزێكی ئه‌منییه بۆ چه‌مچه‌ماڵ به شێوه‌یه‌ك له 100 كه‌س كه‌متر نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به جێگیركردنی ئه‌و هێزه‌ش تا چه‌ندێك باشه، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك وتی "نه‌خێر باش نییه و دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت، چونكه كورد به گشتی سیفاتێكی هه‌یه له هه‌ر شوێنێك چه‌ك زۆر بێت، له‌و شوێنه‌ش زیاتر مه‌یل بۆ چه‌ك زۆرتر ده‌بێت، هاوڵاتی چه‌مچه‌ماڵیش باوه‌ڕی به هێزی چه‌كدار نه‌ماوه بۆ پاراستنی ژیانی، چونكه له‌وه ده‌ترسێت شه‌و ئه‌و هێزه هه‌ڵبكوتێته سه‌ری".
PM:01:09:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 39113
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت