ئاسایش سزادانی سێ تۆمه‌تباری راگه‌یاند
وێستگه نیوز - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور رایگه‌یاند كه به پێی مادده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان سێ كه‌س بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش ساڵ زیندانی ده‌كرێن و غه‌رامه‌ش ده‌كرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور سزادانی 3 سێ تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه پێشتر به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری ئاساشی شاره‌زوور و به پێی مادده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیری كردوون".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌و سێ كه‌سه به‌ناوه‌كانی "(ج.ح.ی) و (ع.ر.ا.) و (ب.ش.م) رۆژی 2016/7/5 له قه‌زای شاره‌زوور ده‌ستگیركران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا هاتووه "دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسێی تۆمه‌تباران و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسییه‌كانیان بۆ دادگا رۆژی 2017/5/28 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانه‌وه بڕیار درا به زیندانی كردنی هه‌ریه‌كه له‌و سێ تۆمه‌تباره بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش ساڵ و غه‌رامه‌كردنی هه‌ریه‌كه‌یان به (450000) چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار".
PM:01:59:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت