ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئێكسپایه‌ره و به‌ره‌و داڕمان په‌لكێشمان ده‌كات
وێستگه نیوز – سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به "ئێكسپایه‌ر" ناوده‌بات و رایگه‌یاند كه ئه‌م شێوازه له حوكمڕانی به‌ره‌و داڕمانمان ده‌بات!!!".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوووسیویه‌تی: "له‌منداڵیه‌وه پرسیارێك له مێشكمدا جینگڵی ده‌دا بۆچی ئێمه له‌و نه‌ته‌وه ده‌گمه‌نانه‌ین نه‌بوینه خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆمان".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت: "چه‌ند ساڵێكه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته بكوژ و ببڕ و بخۆره‌كه‌ی باشوری كوردستاندا وه‌ڵامه‌كه‌م وه‌رگرته‌وه كه هۆكاری ئه‌وه‌ڵ و ئه‌خیر هه‌ر خۆمانین و لۆمه‌ی كه‌س نه‌كه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كورد واته‌نی ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، چیمان چنیه‌وه له‌م بیست و شه‌ش ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، نمونه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده خراپ و قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵاتمان پیشاندا كه ده‌یان ساڵی تری ده‌وێ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌قوڵینگی ده‌ست و مه‌چه‌كی خۆمان روخاندوومانه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو نووسیویه‌تی: "كه سه‌یری دۆخی ئێستای هه‌رێم ده‌كه‌ی واده‌ر ده‌كه‌وین كه نه‌په‌ندمان له ڕابردوو وه‌رگرتووه نه ئێستا باش ده‌خوێنینه‌وه، نه خۆشمان بۆ ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌كانی قۆناغی داهاتوو ئاماده كردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "نه دوژمنه‌كانمان یه‌كمان ده‌خه‌ن، نه مه‌ترسیه‌كانیش به هۆش خۆمان دێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره ملهوڕه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه له‌ئاستی ئاهو نزوڵه‌ی ئه‌م میلـلـه‌ته به‌شمه‌ینه‌ته كه‌ڕوكوێر ولاڵن، دابه‌زینی مۆڕاڵ گه‌یشتۆته ئاستێكی هێنده ترسناك تا ئه‌و ڕاده‌ی ئۆغركردنی كه‌ڵه تێكۆشه‌رێكی وه‌ك كاك نه‌وشیروان نه‌مانهه‌ژێنێ كه بڕیارێكی جوامێرانه به‌ئاقاری ئاشته‌وایی نیشتیمانی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بده‌ین".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت: "ئه‌وهه‌موو گۆڕانكاریانه‌ی ناوچه‌كه و خۆكۆكردنه‌وه‌ی زلهێزان و ئاماده‌سازی ده‌روجیرانه‌كان پاڵمان پێوه نانێت بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی دووربینانه و وردبینانه كه ئێمه له‌كوێی ئه‌م هاوكێشه سیاسیانه‌داین و خه‌ریكی چین و خه‌مسارد به دوای خه‌ونی بچوك و پرۆسه‌ی بێشه‌رمانه‌ی دزین و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیه‌وه ووزه و كاتی میله‌ته‌كه‌مان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ین".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌ی هۆكاری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و شارستانیه‌تی و ژیاره‌كان بووه پاراستنی مۆڕاڵ و به‌هاكانی دادپه‌روه‌ری و ئازادی و مرۆڤ سه‌روه‌ری بوه كه هه‌موو ئه‌و مۆڕاڵ و به‌هایانه ئه‌مڕۆ له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا بزره".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌هه‌موو پێودانگێك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئێكسپایه‌ره په‌لكێشمان ده‌كات به‌ره‌و هه‌ڵدێر و داڕمان، چونكه بیست و شه‌ش ساڵی رابردوو پێمان ده‌ڵێت، داواكردنی دادپه‌روه‌ری له‌مانه وه‌ك ئه‌وه وایه به‌شێتێك (له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی و ڕێزم بۆ ئه‌و جۆره مرۆڤانه) بڵێی ژیر وعاقڵ به".
راشیگه‌یاندووه كه "تاقه ئومێدێك و تروسكایی هیوایه‌ك مابێته‌وه سۆزی په‌روه‌ردگاری سته‌ملێكراوان و نه‌خێری میله‌ته‌كه‌مانه".
PM:02:39:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت