"دوای چه‌ند ڕۆژێك دیارنه‌مانی، كه‌سێك بە مردوویی دۆزرایه‌وه"
وێستگه نیوز - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه دوای چه‌ند ڕۆژێك له دیارنه‌مانی، ته‌رمی كه‌سێك به‌مردوویی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری رانیه دۆزرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ كاتژمێر (3)ی دوانیوه‌ڕۆ ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ق.ح.م) له‌دایك بووی (۱۹٦٤) پیشه كاسب دانیشتوی (رانیه ـ قه‌ڵات) كه به‌ته‌نیا ده‌ژیا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دوای چه‌ند ڕۆژێك له دیارنه‌مانی به مردوویی دۆزرایه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه شی ببۆوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی ڕێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
PM:06:07:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت